ژنە گۆرانیبێژی کورد (مریەم خان) ناوی تەواوی (مریەم محەمەد ئەحمەد)ە و لە ساڵی ١٩٠٤، لە گوندی (دێرگول)ی سەر بە ناوچەی جزیرەی بۆتان لە دایک بووە. کاتێک کۆمپانیای تۆماری دەنگ لەسەر قەوان لە شاری (بەغدا) دادەمەزرێت، مریەم خانی هونەرمەند، بە هیوای ئەوەی کە گۆرانییەکانی لەسەر قەوان تۆمار بکات، ڕوو لە پایتەخت دەکات و لە ساڵی ١٩٣٠دا، چەند لاوک و بەستەیەکی لە لایەن کۆمپانیای (بەیزافۆن، ئۆدیۆن و ئەبولکەلب)ەوە، لەسەر قەوان بۆ تۆمار دەکرێت. لەوانە (لۆرکێ لۆرکێ، گولێ وەی نار، هەی بەردە بەردە، لێلێ وەسۆ، گوڵ شێنێ شێنێ، یار حەلیمێ، محەممەدۆ ڕۆنی، لێلێ ئێمێ، لێ دایێ، لۆلۆ سوارۆ، ئەی دەلال و زەمبیل فرۆش). بەم کارەشی، دەبێتە یەکەم گۆرانیبێژی کورد کە بە دیالێکتی کرمانجی ژووروو گۆرانی لەسەر قەوەوان تۆمار بکات. مریەم خان لە ساڵی ١٩٤٩دا، تووشی نەخۆشی گورچیلە دەبێت و لە مانگی تەمووزی هەمان ساڵدا، لە نەخۆشخانەی میر ئەلیاس لە بەغدا کۆچی دوایی دەکات و لە گۆڕستانی شێخ مارف بە خاک دەسپێردرێت.

بەرهەمی ئینستیتیوتئەلبووم
مریەم خان
مریەم خان
کۆی قەبارە
171.5 MB
تراکەکان
21
ساڵ
2026
لیستی تراکەکان
مریەم خان
Le le weso
زانیاری تەکنیکی
Audio.post.techSection
- قەبارەی فایل
- 7.7 MB
- فۆرمات
- MP3
Audio.post.contentSection
- Audio.tech.genre
- Kurdish
Ai Barde berde
زانیاری تەکنیکی
برۆشور و کارە هونەرییەکان
تاگەکان
وشە سەرەکییەکان
تۆماری پەیوەندیدار








