دەربارەی ئێمە

ئێمە کێین
ئنستیتیوتی کەلەپووری کورد ڕێکخراوێکی ناحکومیی سەربەخۆیە، ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن هونەرمەند "مەزهەری خالقی"یەوە دامەزراوە. بنکەی سەرەکیی ئنستیتیوت لە شاری "سلێمانی"یە و ئۆفیسی لە شاری دهۆک هەیە، هەروەها خاوەنی تۆڕێک لە نوێنەرانە لە پارچەکانی تری کوردستان.
بڕوای تەواومان وایە کە کەلتوور تەنها گەڕانەوە بۆ ڕابردوو نییە، بەڵکو بنچینەیەکە بۆ بونیادنانی داهاتوو. بۆیە تەنها بە ئەرشیڤکردن ناوەستین، بەڵکو بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای هاوچەرخ و چاپکردنی بەرهەمی زانستی، کار دەکەین بۆ زیندووکردنەوەی شوناسی نەتەوەیی و گەیاندنی بە نەوەکانی داهاتوو.
تێکۆشانی ئنستیتیوت لە کتێبخانە و ئەرشیڤی دەنگ و ڕەنگەوە تا ستۆدیۆکانی بەرهەمهێنان و چاپخانە دەگرێتەوە. ئێمە ساڵانە پڕۆژەکانی خۆمان لە بواری لێکۆڵینەوە، چاپ و بەرهەمهێنانی هونەری جێبەجێ دەکەین. هەروەها، سەرپەرشتی و ئاڕاستەی ئەو هەوڵە زانستییە هاوبەشانەش دەکەین لەگەڵ توێژەران و دامەزراوەکاندا کە بۆ فەرهەنگی کوردی ئەنجام دەدرێن.

مەزهەر خالقی
دامەزرێنەر و سەرۆکی ئینستیتیوتی کەلەپووری کورد
دامەزرێنەر و سەرۆکی ئنستیتیوتی کەلەپووری کورد
