ڕەشید حاجی عەبدوڵڵا میرزا عەزیز ناسراو بە ڕەشۆڵ، دەوروبەری ساڵی ١٩١٢ لە گەڕەكی سەرشەقامی شاری سلێمانی لەدایك بووە. ڕەشۆڵ سەرەتای ساڵانی سییەكانی سەدەی ڕابوردوو، وەك دەنگخۆش دەركەوتووە و بە هەوڵی عومەر قەزازی بریكاری قەوان لە سلێمانی، لەگەڵ مەلا كەریمی گۆرانیبێژدا، بۆ شاری بەغدا چوون و چەند گۆرانییەكی لەسەر قەوان تۆماركردووە، وەك: كەوای بەرت ماهووتە، خاسێ تۆ خانمی و سروودی دڵ لە دەردی وەتەن. ڕەشۆڵ لەگەڵ "مەحموودی حەمەی لەیلێ"دا، ساڵی ١٩٤٩ لە بەشی كوردیی ڕادیۆی بەغدادا، چەند گۆرانییەكی تری تۆماركردووە، وەك: گیان ئازیزەكەم، ئامینێ نازەنینێ و دەستم لێ مەدەن. ڕادیۆ بەغدا ڕۆژی ٤/٧/١٩٤٩ یەكەم بەرهەمی ڕەشۆڵی بڵاوكردووەتەوە. ڕەشۆڵ وەك زۆربەی هونەرمەندان، لە شۆڕشی ساڵی ١٩٧٤دا بەشداری كردووە و هەر لەو ساڵەشدا نەخۆش كەوتووە، ڕۆژی ١٤/٧/١٩٧٤ لە شاری تاران كۆچی دوایی كردووە و لە دەربەندی ڕایات - حاجی ئۆمەران بەخاك سپێردراوە.

بەرهەمی ئینستیتیوتئەلبووم
ڕەشۆڵ
ڕەشۆڵ
کۆی قەبارە
136.6 MB
تراکەکان
11
ساڵ
2026
لیستی تراکەکان
ڕەشۆڵ
agr barana
زانیاری تەکنیکی
Audio.post.techSection
- قەبارەی فایل
- 7.4 MB
- فۆرمات
- MP3
Audio.post.contentSection
- Audio.tech.genre
- Kurdish
labar nazy chawbazan
زانیاری تەکنیکی
برۆشور و کارە هونەرییەکان
سەرچاوەکان
تاگەکان
وشە سەرەکییەکان
تۆماری پەیوەندیدار








