ئه‌مڕۆ وه‌فدێکی ئه‌نجومه‌نی به‌ریتانیا (British Council) به سه‌رپه‌ره‌شتیی به‌ڕێز به‌ن ئایزاک به مه‌به‌ستی ئاشنابوون له‌گه‌ڵ کار و چالاکییه‌کانی ئینستیتیوتی که‌له‌پووری کورد، سه‌ردانیان کردین. به‌ن ئایزاک له دوای سه‌ردانی هه‌ندێک له به‌شه‌کان و ئاشنابوون به مێژووی ئه‌م دامهزراوهویه، جۆری ڕێکخستن و پاراستنی ئه‌رشیڤ و کاروچالاکییه‌کانی ئینستیتیوتی به‌رز نرخاند و پێویستی زانی هه‌م په‌یوه‌ندییه‌کان له نێوان ناوه‌نده فه‌رهه‌نگی و زانستییه‌کانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ ئینستیتیوت به‌هێزتر و نزیکتر بکرێته‌وه، هه‌م ئه‌زموونی لێکۆڵه‌ران و شاره‌زایانی ئه‌رشیڤی ئه‌و وڵاته بگوازرێته‌وه بۆ ئینستیتیوت.
بینینی هه‌ندێک له وێنه‌کۆنه‌کانی کوردستان، هه‌روه‌ها هه‌ندێک له بڵاوکراوه کۆنه‌کان وه‌کوو ئه‌لبۆمی گۆرانییه‌کانی «دایکی جه‌مال» که له ساڵی 1925 تۆمار کراوه بۆ میوانان زۆر سه‌رنجڕاکێش بوو، به تایبه‌تی که له‌و ساڵانه‌دا وێڕای ئه‌و هه‌موو له‌مپه‌ر و دژوارییه‌دا، ده‌نگی ژنێکی گۆرانیبێژی کورد تۆمار کراوه و بۆ مێژووی مووسیقای کورد ماوه‌ته‌وه.



