ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٣/٥/ ٢٠٢٤ گرووپی پڕۆژەی موسڵ مەقام سەردانی ئنستیتیوتی کەلەپووری کوردیان کرد لە سلێمانی، سەرەتا لەهۆڵی نمایش پێناسەیەک بۆئامانج و خەباتی کەلتووری بەشێوەی ڤیدۆ پێشکەشکرا، دواتر سەردانی بەشەکانی ئنستیتیوتیان کرد بۆ لە نزیکەوە ئاشنابوون بەکاروچالاکیەکان و سودمەندبوون لە ئەزمونی ئنستیتیوت، لەئێستادا ئەم گرووپە کار لە سەر پڕۆژەیەک دەکەن بە مەبەستی کۆکردنەوە و ئەرشیفکردنی هونەری مەقامبێژی لە شاری موسڵ و دەوروبەری.
گەڕانەوە بۆ هەواڵەکان
سەردانی گرووپی پڕۆژەی موسڵ مەقام بۆ ئنستیتیوتی کەلەپووری کورد
تاگەکان



